ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی برایلە

رۆژی 4ی کانوونی  دووەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی زمانی برایل لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە.

ئامانج لە دیاریکردنی ئەم رۆژە، هاندانێکە بۆ کەسانی نابینیا کە لە هەوڵەکانیان بۆ خوێندن و فێربوون بەردەوامبن.

لە ساڵی 2019ەوە رۆژی جیهانیی زمانی برایل بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە گرنگیی زمانی برایل وەک ئامرازێکی پەیوەندیکردن لە بەدیهێنانی مافەکانی مرۆڤی نابینا و کەمبینا بەڕێوەدەچێت.

زمانی برایل چییە؟

بریتییە لە نمایشکردنی هێما ئەلفوبێ و ژمارەییەکان بە بەکارهێنانی شەش خاڵ بە دوو ریزی ستوونی کە هەر یەک لە ریزەکان سێ خاڵ لەخۆدەگرێت، و سیستمەکە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازی هەیە، نابینا و کەمبینا برایل بەکاردەهێنن.

زمانی برایل بە ناوی داهێنەرەکەیەوە ناونراوە کە لەلایەن داهێنەری سەدەی نۆزدەهەم لویس برایل-ەوە ناونراوە، داهینەرێکی فەرەنسی بووە و ساڵانی (1809-1852)، ژیاوە.

زمانی برایل، وەک لە ماددەی دووەمی رێککەوتننامەی مافی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا هاتووە ئامرازێکی پەیوەندییە بۆ نابینایان لە چوارچێوەی (پەروەردە، ئازادی رادەربڕین و بیروڕا و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و نووسراوەکان) وەک لە ماددەکانی 21 و 24ی رێککەوتننامەکەدا هاتووە.

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە ژمارەیان نزیکەی یەک ملیار کەسە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەو گروپە کۆمەڵایەتییەن کە کەمترین دەستڕاگەیشتنیان بە چاودێریی تەندروستی، خوێندن، دامەزراندن و بەشداریکردنی کۆمەڵگە هەیە.

هەروەها خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەگەری ئەوەیان زیاترە کە هەژار ببن و بەدەست رێژەی بەرزی توندوتیژی و پشتگوێخستن و خراپ بەکارهێنانەوە دەناڵێنن، هەروەها لە ریزی پەراوێزخراوترین گروپەکانن لە هەر کۆمەڵگەیەکدا کە بەهۆی هەر قەیرانێکەوە بناڵێنێت، بەپێی ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێکردووە.

 

 

بابەتی پێشتر

باشترین ئەو خۆراکانەی یارمەتیی گەشە دەدەن لە منداڵانی تازەپێگەیشتوودا

بابەتی دواتر

ئیتاڵیا داوای دیاریكردنی نرخی غاز لە یەكێتیی ئەوروپا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share