لە سلێمانی ماڵێک سووتا و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەش برینداربوو.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچرای نوێ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە کە سێ منداڵی تێدابووە.
وتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە دوو لە منداڵەکان گیانیان لەدەستدا کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵە، ئەوەی دیکەش سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی کراوە.
باسی لەوەشکرد، “ئەو خێزانەی لەنێو ماڵەکەدا نیشتەجێن بە نەتەوە عەرەبن”.
بابەتی پێشتر

ماسییەکی مەترسیدار لە ئاوەکانی عێراق بڵاودەبێتەوە

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە: خاکی هەرێم بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەکارنەهێنرێت

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تیرۆركردنی ئەندامەكەی پەكەكە ڕایگەیاند، “خاکی هەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە…
Total
0
Share