بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری دەربەندیخان كەسێك گیانی لەدەستدا.
لەسەر رێگای کەلار-دەربەندیخان بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی كامری و پیكئاب لە بەرامبەر گوندی (لەواوان) پێكیانداداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، برینداربووان بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور گوازرانەوە و، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.