ئەمڕۆ کۆتا رۆژی ساڵی 2024ە کە بەیەکێک لە ساڵە جیاوازەکان دادەندرێت بەهۆی روداوی جیاواز و سەرهەڵدانی گۆڕانکارییی جۆراوجۆرەوە لە سەرانسەری جیهاندا.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ساڵی 2024 بریتیبوو لە لەخۆگرتنی چەندین روداو و پرۆسەی گرنگ و جۆراوجۆری سیاسی، هونەری، وەرزشی، کە لەئێستادا بەرەو هەنگاوەکانی کۆتایی دەڕوات و شوێنپەنجەی لە مێژوودا بەجێدەهێڵێت.
لە ساڵی 2024دا زنجیرەیەک روداوی جیاواز لە هەرێمی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا لە بوارە جیاوازەکاندا رویدا، لەوانە:
1- ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان (لە مانگی 10)
2- ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمیری لە هەرێمی کوردستان (لە مانگی 11)
3- سەرکەوتنەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بۆ جاری دووەم (لە مانگی 11)
4- روخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا (لە مانگی 12)
5- کڵاودیا شەینباوم وەک یەکەمین ژن لە مێژوودا بووە سەرۆکی مەکسیک (لە مانگی 9)
6- ڕیاڵ مەدرید بۆ جاری 15یەم چامپیۆنسلیگی بەدەستهێنا (لە مانگی 6)
7- بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی یۆرۆ (لە مانگی 6)
8- بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپایدی پاریس (لە مانگی 7)
9- بەڕێوەچوونی یەکەمین پێشانگای هونەری تایبەت بە زیرەکی دەستکرد (لە مانگی 9)
10-ئەنجامدانی یەکەمین دیداری کەشوهەوا لەسەر ئاستی گەنجان (لە مانگی 11)