پێشڕەو مەلاوەیسی: ئەدی لۆ سكاڵا لەسەر جاش قەڵەمەكەی بەردەم پرێزدنت ترەمپ تۆمارناكەن؟

پێشڕەو مەلاوەیسی، ڕۆژنامەنووس و میدیاکار نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەدی لۆ لە بەرامبەر ناوزڕاندنی سلێمانی، سكاڵا دژی ئەو جاش قەڵەمەی بەردەم پرێزدنت ترەمپ تۆمارناكەن؟

دەقی نووسینەکەی:

ئەدی لۆ لە بەرامبەر ناوزڕاندنی سلێمانی، سكاڵا دژی ئەو جاش قەڵەمەی بەردەم پرێزدنت ترەمپ تۆمارناكەن؟ ئەها من هەڵەم، خۆ ئێوە سلێمانی و خەڵكەكەی بە هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان نازانن، یان ئەو وەزارەتە هی هەرێمی كوردستان نییە بەگشتی؟ ئەگەر وانییە، بێزەحمەت سكاڵایەكیش لەسەر ناوزڕاندنی سلێمانی تۆماربكەن.

بەڵام ئێوە تەنیا بەری پێی خۆتان دەبینن، ئەوەش وایكردووە كە دوو ساڵە نەتانتوانیوە حكومەت پێكبهێنن، پەرلەمان پەکكەوتە و هەرێمیش لە فەراغی یاساییدا بێت، سەیرە، حزبێک جاش قەڵەمێكی ڕاسپێرێ پرسیارێكی نووسراوی شەق و شڕی بۆ بنێرن، تا لە بەردەم بەشێكی زۆری میدیا جیهانی و ڕۆژنامەنووسەكان ناو و نازناوی سلێمانی لەكەداربكەن، بەڵام پێناچێت ئێوە باش مێژووتان خوێندبێتەوە؛ سلێمانی و سیاسییەكانی بە پێشینانتان نەک نەڕووخاوە، بگرە هەر لە پێشەنگیدا ماوەتەوە، ئەوەش عوقدە ڕاستەقینەكەی ئێوەیە بەرامبەر بە سلێمانی و سیاسییەكانی.

ئێستا لەدوای شكستە سیاسییە ناوخۆیی، عێراقی و نێودەوڵەتییەكان، هاتوون سكاڵا لەدژی میدیایەكی سەنگینی سلێمانی تۆماردەكەن، جاش قەڵەمەكەشتان بە پرێزدنت ترەمپ دەڵێ، چەكەكانتان بۆ سلێمانی ناردووە؛ كاكی بەناو ڕۆژنامەنووس! لەبیرتچووە یان ناوێری ڕاستی بڵێیت؟ دەمێكە ئەم كابینەی حكومەتە دەستی ڕەشی خستووەتە گەردنی سلێمانی، تەنانەت حەقە یاسایی و مافە ڕەواكانی خۆشی بۆ نانێرێت، چۆن چەک دەگاتە سلێمانی؟ قوربان، ئەگەر دەتەوێت بگەی بەو چەكانەی ئەمریكا و پرێزدنت ترەمپ، بڕۆ لای حزبەكەی خۆت بۆی بگەڕێ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share