دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا،هەر وەک چۆن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە محەمەد شیاع سودانی کردووە، هاوکات گروپە چەکدارییەکان رازیبوون هێرشەکانیان بوەستێنن.
جەختیشیکردەوە، سەردانی وەفدی ئەمنی عێراق بۆ دیمەشق ئیجابی بووە، هاوکات هۆشداریشیدا لە دروستبوونی حکومەتی پشک پشکێنە لە سوریا هاوشێوەی عێراق.
مەشهەدانی باسیلەوەشکرد، هۆشداریان بە سوریا داوە لەبارەی پاراستنی مافی کەمینەکان و رێگەگرتن لە فرەاوانبوونی گروپە چەکدارییەکان.