وادەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندرا

بڕیارە لە 9 ی مانگی داهاتوو پشووی وەرزی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییبێت و دانیشتنەکان بۆ یەکلاکردنەوەی یاسا کەڵەکەبووەکان دەستپێبکەنەوە.

محەمەد خەفاجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدوای پشووی سەری ساڵ لە 9 ی کانوونی دووەم وەرزی نوێی یاسادانان دەستپێدەکات، کە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو یاسایانەی کە جێگای مشتومڕن لە پێش هەمووشیانەوە هەمواری یاسای بودجە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی 2025 کۆتا ساڵی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانە، بۆیە پێویستە ئەو یاسایانە یەکلاییبکرێنەوە کە گرنگی زۆریان هەیە، وەک یاسای دەزگای هەواڵگری و هەمواری یاسای باری کەسی و چەند یاسایەکی دیکە.

بابەتی پێشتر

لە روداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوی دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئیمڕاڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share