گەشتوگوزاری هەڵەبجە مەلەکردنی لە چەند شوێن و سەیرانگەیەک قەدەغەکرد

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، تابلۆی ئاگادارکردنەوەمان لەو شوێنانە دانا کە مەترسین بۆ سەر ژیانی گەشتیاران و لەمەودوا مەلەکردن لەو شوێنانە قەدەغەیە.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد، لە ناوچەکانی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا، سەرچاوەی زەڵم، دوانزە ئیمام، نەورۆڵی و سازان، تابلۆی ڕێنمایی و ئاگارکردنەوەمان دانا، چونکە لەم شوێنانە مەترسیی لەسەر ژیانی گەشتیاران و سەردانیکەران هەیە.

داوا لە گەشتیاران و سەردانیکەران دەکەین پابەندی ڕێنماییەکان بن و دورکەونەوە لە قەراخ سەرچاوەی ئاویەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە”

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە كە…
Total
0
Share