مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی شۆڕش پیرۆزبایی لە خەڵكی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان دەكات و رایدەگەیەنێت، “هەڵوەشانەوەی بڕیارەكانی زەوتكردنی زەوی و زاری خەڵك لە كەركوك و هەر شوێنێكی تری ناوچە دابڕاوەكان چەسپاندنی دادپەروەری و سەلماندنی مافی خەڵكە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە خەڵكی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان، بەتایبەتی جووتیارانی كورد و توركمان دەكات كە دوای نزیكەی پەنجا ساڵ لە داگیركردنی زەوی و زاریان لەسەردەمی رژێمی پێشووی بەعسدا دەكات كە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە، مافی بۆ گەڕاندنەوە و وەكو خاوەنی رەسەنی ئەو موڵك و خاكە ئینسافیكردن.

راشیدەگەیەنێت، “بەم بۆنەشەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و فراكسیۆنەكانی دەنگیان لەسەر ئەم یاسایە دا دەكەین كە بەو پەڕی بەرپرسیاریی و گیانی نیشتمانییەوە لەگەڵ ئەم دۆسیە هەستیارەی مافی هاونیشتمانیانی وڵاتەكەماندا هەڵسوكەوتیان كرد و هەر وەك پیرۆزبایی و دەستخۆشیش لە یەكدەستیی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و بەتایبەتیش كۆششی فراكسیۆنی سەوز و تیمی یەكێتی لە بەغداد دەكەین كە هەوڵی بێووچانیان بۆ كۆدەنگی لەسەر ئەم پرسە خستەگەڕ”.

هەر لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە، وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێمانووایە هەڵوەشانەوەی بڕیارەكانی زەوتكردنی زەوی و زاری خەڵك لە كەركوك و هەر شوێنێكی تری ناوچە دابڕاوەكان چەسپاندنی دادپەروەری و سەلماندنی مافی خەڵكە كە سەرئەنجام ژینگەی پێكەوەژیانی هاوڵاتییان و رێگای ئاشتەوایی نێوان پێكهاتەكان لە عێراقی نوێ ئاوەدانتر دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ “توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌…
Total
0
Share