دادگای كارگێڕی سكاڵایەكی سەر سەرۆكایەتیی كۆماری تایبەت بە دەركردنی مەرسومی دەستبەكاربوونی پارێزگاری كەركوك رەتكردەوە.
دادگای کارگێڕیی بەغداد سکاڵایەکی سەلوا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی رەتکردەوە کە لەسەر سەرۆکایەتیی کۆمار تۆماری کردبوو تایبەت بە دەركردنی مەرسوومی كۆماری بۆ دیاریكردنی پارێزگاری هەڵبژێردراو.
سكاڵاكار داوایكردبوو كە دەركردنی مەرسومی كۆماریی بۆ دەستبەكاربوونی رێبوار تەها لە پۆستی پارێزگاری كەركوك پێچەوانەی یاسایە و، مەرسومەكە بەرەنجامی دانیشتنێكی نایاسایی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە.
بەڵام دادگای كارگێڕیی بەغداد لە وەڵامی سكاڵاكەدا و لە بڕیارەكەیدا دەڵێت، بۆ دادگا نەسەلماوە رێوشوێنەكان هیچ سەرپێچییەكی یاسایی تیادابێت، بۆیە دادگا بەهۆی نەبوونی هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی بڕیاریداوە بە رەتكردنەوەی سكاڵاكە.