میدیاکانی عێراق: تەیف سامی ئامادەنەبووە وەفدەکەی هەرێم ببینێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئامادەنەبووە ئەو وەفدە تەکنیکییەی وەزارەتی دارایی هەرێم ببینێت کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی لیستی مووچە سەردانی بەغدادیان کردبوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی عێراق بڵاوکراونەتەوە، وەفدێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە سەرەتای ئەم هەفتەیە گەیشتنە بەغداد بە ئامانجی کۆبوونەوەیان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و چارەسەری گرفتەکانی لیستی مووچە، بەڵام ناوبراو ئامادەنەبووە بیانبینێت و وەفدەکە بەبێ دەستکەوتنی هیچ ئەنجامێک گەڕاونەتەوە هەرێم.

هەربەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی وەفدەکەی هەرێم لە کۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی بێئومێد بوون، راپۆرتەکانیان رادەستی بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە کردووە، ئەوانیش پێیان وتوون، “کێشەکەی ئێوە لای وەزیرە نەک ئێمە”.

بابەتی پێشتر

یەکگرتوو کۆنگرەی نۆیەمی ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

یونیسێف: لە تورکیا حەوت ملیۆن منداڵ کاردەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share