راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی ئەنجامدانی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تۆمەتبارێكی ئافرەت كە لەدایكبووی 1987 دەستگیركرد كە هەڵساوە بە ئەنجامدانی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و چەندین كاری تری نەشیاوی ئەنجامداوە و بە سەدان كەسی هەڵخەڵەتاندووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو كە دانیشتووی شاری هەولێرە، لەپێناو بەرژەوەندیی ماددی ئەو كارانەی كردووە، بەبێ گوێدانە لایەنی كۆمەڵایەتی و تێكدانی شیرازەی خێزان، كە پارەكانیشی زیاتر لە ڕێگای كارتی بانكییەوە وەرگرتووە.

پۆلیسی هەولێر باسی لەوەش كردووە، ئەم كارانە لە رووی یاساییەوە قەدەغەكراون و هەر كەسێك كاری لەم شێوەیە ئەنجام بدات، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و داواكارین هاوڵاتییانی خۆشەویست خۆیان لەو جۆرە كارانە بەدوور بگرن.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

كوڕه‌ قامیشلۆییه‌كه‌ كه‌ 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دیارنه‌ما كێیه‌؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share