“هیوام ده‌خواست ئه‌م رژێمه زیاتر هۆشیار بوایه.. ته‌نها شتێكى بكردایه بۆ ئه‌وه‌ى خوێن نه‌ڕژێت” ئه‌مه به‌شێك له‌و وشانه‌بوون كه له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له نیسانى 2013 وتى، رۆژانێكى كه‌م به‌ر له رفاندنى كه زیاتر له 11 ساڵى خایاند.
یوحه‌ننا ئیبراهیم-ى مه‌ترانى سورى، رێكخراوێكى بوارى مافى مرۆڤ رۆژى سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه كه له به‌ندیخانه‌یه‌كى سه‌ر به رژێمى سوریا بینراوه، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ده‌نگۆ ره‌سمییه‌ى به‌ر له ساڵانێك وترا گوایه جیهادییه‌كان له پشت رفاندنیه‌وه‌ن.
ئیبراهیم 10 رۆژ دواى ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ رادیۆى (بى بى سى)ى به‌ریتانى له 13ى نیسانى 2013 ئه‌نجامیدا، رفێندرا، كه تیایدا باسى له دۆخى ئه‌وكاتى مه‌سیحییه‌كان و زیادبوونى توندوتیژییه‌كان له سوریا كرد.
رفێنه‌ره‌كه‌ى كێیه؟
یوحه‌ننا ئیبراهیمى مه‌ترانى سریانى ئه‌رسه‌دۆكس له حه‌له‌ب، له‌گه‌ڵ پۆلس یازجى مه‌ترانى شارى رۆمى ئه‌رسه‌دۆكس له 23ى نیسانى 2013 رفێندران، ئه‌وكات ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا “جیهادییه‌كانى چیچان”ى به رفاندنیان تۆمه‌تباركرد.
ئاژانسى ره‌سمیى هه‌واڵى سوریا (سانا) بڵاویكرده‌وه، “ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى چه‌كدار” هه‌ردوو مه‌ترانه‌كه‌یان له‌میانه‌ى ئه‌نجامدانى كارى مرۆیى له گوندى كفر داعل-ى ریفى حه‌له‌ب رفاندووه.
له‌وكاته‌وه چیتر هیچ هه‌واڵێك ده‌رباره‌ى مه‌تران یوحه‌ننا ئیبراهیم بڵاونه‌كرایه‌وه.
به‌ڵام پاش رووخانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا، هیوا له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ده‌ستكه‌وتنى زانیاریى نوێ ده‌رباره‌ى چاره‌نووسى پیاوه ئاینییه‌كه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
له نوێترین پێشهاتى دۆسیه‌كه‌دا، رێكخراوى “هوستیدج ئید وورلدواید”ى ئه‌مریكیى ناحكومى، رۆژى سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، باوه‌ڕوایه كه ئیبراهیم له به‌ندینخانه‌یه‌كى سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د پێنج ساڵ دواى رفاندنى بینراوه.
به‌ڵام رێكخراوه‌كه هیچ زانیارییه‌كى ده‌رباره‌ى چاره‌نووسى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
نزار زكا، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند، یوحه‌ننا ئیبراهیم هاوڵاتیى ئه‌مریكییه، ساڵى 2018 له لقى (291) له دیمه‌شق بینراوه.
لقى 291، ناوى شوعبه‌ى ئیدارییه له هه‌واڵگریى سه‌ربازیى سوریا.
كوڕه قامیشلۆییه‌كه
یوحه‌ننا ئیبراهیم خه‌ڵكى قامیشلۆیه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاواى كوردستان و باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا و سه‌ر سنوورى توركیا. له 18ى ئابى 1948 له‌دایكبووه و له ساڵى 1973 بووه‌ته “راهب”. له كۆلێجى مار ئه‌فرام له لوبنان خوێندوویه‌تى، هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له مێژووى كڵێساكانى رۆژهه‌ڵات و به‌كالۆریۆس له یاساى كڵێساى رۆژهه‌ڵات له په‌یمانگاى پاپایى رۆژهه‌ڵاتى له رۆما.
مه‌ترانه سورییه‌كه بڕوانامه‌ى دكتۆرایشى له زانكۆى بێرمنگهام له به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه، نامه‌ى تێزه‌كه‌ى له‌ژێر ناوى “عه‌ره‌به مه‌سیحییه‌كان له وڵاتى نێوان دوو رووبار به‌ر له ئیسلام” دایه.