ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌ باكوورى سوریا قوربانى لێكه‌وته‌وه‌.

تۆڕى سكاى نیوز بڵاویكردوه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى شارى منبج له‌ ریفى باكوورى حه‌له‌ب ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ته‌له‌فزیۆنى سوریاش رووداوه‌كه‌ كوژرانى ژماره‌یه‌ك كه‌س و برینداربوونى ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ نزیك بیناى “ته‌جنید” روویداوه‌.

له‌ گرته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ئاگر له‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى كه‌وتووه‌ته‌وه‌، چه‌ند كه‌سێكیش به‌ جلوبه‌رگى سه‌ربازى هه‌وڵى كوژاندنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك ده‌نگى ته‌قه‌ له‌ نزیك شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌بیسترێت.

گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌ توركیا كۆنترۆڵى شاره‌كه‌یان كردووه‌ پاش كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌دواى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست به‌ چاودێریى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌وكاته‌شه‌وه‌ چه‌ندین پێشێلكارى به‌رامبه‌ر دانیشتووان ئه‌نجامدراون، وه‌ك ئه‌وه‌ى سكاى نیوز ئاماژه‌ى پێداوه‌.

بابەتی پێشتر

هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی مانگی 11 ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share