سودانی داواکارییەک ئاراستەی سەرۆکی ئیمارات دەکات

محەمەد شیاع سودانی داوا لە محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات دەکات، هەوڵەکانی بەکاربهێنێت بۆ سەقامگیربوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و سوریا و فەلەستین و لوبنان بە تایبەتی.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، تاوتوێی کۆمەڵێک پرسیی تایبەت بە سیاسەت و ئابووری و پەیوەندی هەردوو وڵات کرد.

هاوکات، لەبەشێکی گفتووگۆکەدا سودانی داوا لە بن زاید دەکات، کە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بەکاربهێنێت و فشار لە وڵاتە عەرەبییەکان بکات هەڵوێستیی گرنگییان لەم قۆناغەدا هەبێت، بەتایبەت بۆ جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین و گرژییەکانی سوریا و لوبنان.

بابەتی پێشتر

بایدن بودجەی بەرگریی ئەمریکای بۆ ساڵی 2025 پەسەندکرد

بابەتی دواتر

ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق و سوریا ئاشکراکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share