پێشڕەو مەلا وەیسی: یەكێتی بە بێدەنگی و بێموزایەدە خزمەتدەكات

رۆژنامەنووس و میدیاکار پێشڕەو مەلا وەیسی لەبارەی رووداوی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری و هاوکارییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا دەڵێت،یەكێتی بە بێدەنگی و بێموزایەدە خزمەتدەكات.

دەقی ووتارەکەی پێشڕەو مەلا وەیسی

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لەدوای ئەوكارەساتە سروشتییەی رووی لە خەڵكی سنووری چەمچەماڵ و بەشێك لە ناحیەكانی كرد، بە تایبەت شۆڕش و تەكیە، یەكسەر یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە رێگەی هێزەكانی ئاسایش و كۆماندۆ و هێزەكانی دیکە، كەوتنە رزگاركردنی خەڵك و منەتیشی نەكردووە، چونكە بە ئەركی سەرشانی خۆی زانیوە، وێڕای ئەوەی بەیانییەكەی لەسەر ئاستی باڵا قوباد تاڵەبانی” لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك (مام جەلال) و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەیدانی گەڕەك و كوچەكانی شاری بەسەركردەوە، هەر لە هەمانكاتدا بافڵ جەلال تاڵەبانی” سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئیدارەی گشتی و كۆمپانیانی ڕاسپارد بۆ خزمەتكردنی خەڵك و گەیاندنی هاوكاری، هەروەها قوباد تاڵەبانی” لێپرسراوی نوسینگەكەی خۆی لە چەمچەماڵ بەجێهێشت، ئەوەش بۆ زیاتر دڵنیابوون بووە لەوەی دەستی هاوكارییەكان زیاتر و خێراتربن، هەموو ئەمانە ئاساییە و یەكێتیی بە بێدەنگی وەك كاری هەمیشەیی خزمەتی خەڵكی لە پێش هەموو موزایدەیەكەوە بینیوە و بڕوای تەواویشی پێی هەبووە.

بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە، ئەوەیە حزبێكی سیاسی و حیزبۆچكەكانی تر ئەو كارەساتەی ڕووی لە خەڵكی بەش مەینەتی چەمچەماڵی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان كردووە، بۆ مەرامی حزبی و بە فریشتەكردنی خۆیان و بەشەیتانكردنی یەكێتیی لە رێگەی راگەیاندنە بێمۆراڵەكانیانیانەوە بەر بوونەتە گیانی خەڵكی سنوورەكە، ژەهری دووبەرەكی دەچێنن، دەیانەوێت خەڵك و سنوورەكە تێكبشكێنن و لە هەموو چەمكەكانی ژیانكردن دای بماڵێنن، بە مەرجێك یەكێتی چەند هێندەی ئەوان لە خەمی خەڵك و سنوورەكەیدا بووە، لەبری ئەوەی خەڵكی خەڵتانی خوێن بكات وەك ئەوان! بەڵام یەكێتی لە پێناوی خەڵكی چەمچەماڵ ڕۆڵەكانی خۆی خەڵتانی خوێن كران و گیانیان فیدای یەك دڵۆپ خوێنی چەمچەماڵییەك دەكەن، یەكێتی وەك ئەركی خۆی تەماشای دەكات و منەت بەسەر خەڵكدا ناكات و بە خەڵكی سنورەكەی نافرۆشێتەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەو حزبە دەیەوێت ڕووداوە دەستكردەكەی لاجان و ڕژانی خوێنی خەڵكی بێتاوان بشارێتەوە و لە بیری خەڵكی بەرێتەوە.

سەیرەكە ئەوەیە، ئەو حزبە خەڵكی سنوورەكەی خۆی داوای نان و ژیان دەكات بە فیشەك وەڵامیان دەداتەوە، بەڵام لە چەمچەماڵ ڕاگەیاندنەكانی كەوتوونەتە وێزەی خەڵكی بەش مەینەت و كارتۆنێك خۆراك، یان پیتزایەك بە خەڵك دەفرۆشنەوە، هێشتا دڵیان ئاو ناخوات و خەڵكی خۆیان دەنێرن تا كێشە دروستبكەن، تا كاردانەوە هەبێت و خوێنی خەڵكی بێتاوان بڕێژرێت، بەڵام پێچەوانەكەیان بینی! ئەوە جیاوازی یەكێتی و هێزەكانییەتی، كە خوێنی خۆیان فیدای خەڵك دەكەن، ئەوەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ شاهیدی حاڵە و بیركردنەوەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە، بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.

كەچی چاویان بە بەڕێوەبردنی سەردەمی و مەدەنی یەكێتیی و خزمەتەكانی هەڵنایات و كەسەكانیان دەنێرن تا كێشە درووستبكەن! كە پێیان نەكرا، ئەوەش لە ترسی ئەوەیە كە یەكێتی و ڕاگەیاندنەكەی وەك ئەوان بكەوێتە بێشعوری و دەستە بەتاڵە ژەهراوییەكانیان كەشفبكات.

ئەوە یەكێتییە، بۆم دەركەوت حزبی خەڵكە و بۆ خەڵكیش بووە، بۆیە دەڵێم سوپاس بۆ خزمەتە هێمنانەكەت و نەفرۆشتنەوەی بە خەڵك، شانازیت پێوەدەكەم كە حزبێكی سیاسی بەویقار و سەنگینی وەك تۆ لە هەرێمەكەم هەیە.

پێشڕەو مەلاوەیسی
ڕۆژنامەنوس و میدیاكار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی…
زیاتر ببینە

كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی…
Total
0
Share