راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 1:00ی سبەی دووشەممەوە تاوەكو كاتی دەستپێكردنەوەی دەوام لە ساڵی نوێ، دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان رادەگیرێت و هەركەسێكیش لەو ماوەیەدا و بەهۆی پشووەوە، مامەڵەكەی بەسەربچێت، تووشی سزای پێبژاردنی دواكەوتن نابێت.

هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێران دەكەینەوە كەوا بەهۆی كۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری، سبەی دووشەممە كۆتا رۆژی ساڵی ژمێرییاریە و لە دوای كاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان كارەكانی رادەگرێت”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەوەستێت، تاوەكو دەستپێكردنەوەی دەوام لەسەرەتای ساڵی نوێ، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لەو ماوەیە سەردانمان نەكەن.

بابەتی پێشتر

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 بە 560 هەزار دینارە

بابەتی دواتر

سەرما و سۆڵە روو لە هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share