مەرجی ناردنی دوو مووچەکە راگەیەندرا

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی راگەیەندراوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، خەرجیاتی كۆتایی ساڵە و سەرجەم خەرجیەكان دادەخرێن، دەڵێت، “هەتا ئەو بەروارە تێبینییەكان سەبارەت بە لیستەكانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکرێن ئەو مووچەکان دەنێردرێت”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای وتووە، “ئەگەر ئەو زانیارییانەی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی داواکردووە جێبەجێنەکرێن و لەگەڵ لیستەكانی مووچە مانگانە نەنێردرێتە بەغداد، ئەوا مووچەی ساڵی 2025یش هەر بەم شپرزەییەی ساڵی 2024 رەوانە دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق 613 ملیار دیناری بۆ مانگی 11 ناردووە، ئەگەر وەزارەتی دارایی ئەو 430 ملیار دینار كە (مناقلە)یە لە خشتەكانی بودجە بۆ سەر مووچەی هەرێم بگوازێتەوە و لەگەڵ ناردنی 670 ملیار دینار بۆ مانگی 12 ئەوا ئەوكات موچەی هەردوو مانگەكە دەدرێت، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە تازە لیستی موچەی مانگی 12 لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ بەغدا نێراوە.”

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشمەرگە: دوو ناوچەی سەركردایەتی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەستبەكاردەبن

بابەتی دواتر

مووچەخۆران لەبارەی راگرتنی مووچەکانیان ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share