نووسینگەی پاسپۆڕت لە رانیە دەکرێتەوە

لە چەند رۆژی ئایندەدا، نووسینگەی پاسپۆرتی رانیە، وەک پێنجەم نوسینگەی پاسپۆرت لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بەشێوازی سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، بە رووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و عەمیدی مافپەروەر (سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاوڵاتییان بەردەوامە بۆ ئەوەی لەناوچەکانی خۆیان بتوانن کارەکانیان رایی بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بینای نووسینگەی پاسپۆرتی ئیدارەی راپەڕین بەسەرکرایەوە و بەمەبەستی کردنەوەی لە دوو رۆژی ئایندەدا بۆ رایکردنی کاروبارەکانی نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی لە رانیە، وەک پێنجەم نووسینگەی پاسپۆرت لە سنوری پارێزگای سلێمانی کە بە بەشێوازی سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کارەدەکات.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: داتاکانی هەرێم دروست نین و سەرچاوەی داهاتەکانیش شاراوەن

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share