بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت و دەشڵێت، “پێویستە چارەسەری كێشەی مووچە بكرێت”.

عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، هەر كارمەندێك نەگەڕێتەوە سەركارەكانیان بە نەهاتوو هەژماردەكرێت و كارمەندەكانی هاتوو كەسانی دڵسۆزن و نامانەوێت هیچ كەسێك سزابدرێت.

وتیشی، ” پێویستە چارەسەری مووچە بكرێت و ئەوەندە بە سیاسی نەكرێت و كارمەندان لە دڵەڕاوكێدان كە ئاخۆ مووچەی مانگی 11 دەدرێت یاخود دەفەوتێت”.

بابەتی پێشتر

ترامپ لەبارەی نۆکەندی پەنەماوە هۆشداری بە وڵاتەکە دەدات

بابەتی دواتر

مووچەی مانگەكانی 11 و 12 پاشەكەوت ناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share