عێراق و عومان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

بەئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات، عێراق و عومان یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنییان واژۆکرد بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسی و سەربازییەکانیی نێوانیان.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز رایگەیاندوە، ئەمڕۆ یەکشەممە هەریەکە لە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، و بەدر بن بوسەیدی وەزیری دەرەوەی عومان، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنییان بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانییان واژۆکردووە.

هاوکات، ناوەڕۆکی یاداشتنامەکە باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەکات لەبوارەکانی، دیبلۆسی، سەربازی، بازرگانی و وەبەرهێنان و بواری سەربازی.

هەروەها، وەزیری دەرەوەی عێراق یاداشتنامەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ دانا و وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاند “ئامانجی سەرەکیمان لەم هەنگاوە، باشترکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و سەقامگیربوونی ئاسایشی ناوچەکەیە”.

بابەتی پێشتر

سکاڵای سەر کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم رەتکرایەوە

بابەتی دواتر

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share