بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا و بایكۆتی شكاند

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە سبەی یەكشەممە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەكان دەوام ئاسایی دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكاتەوە كە سبەینێ یەكشەممە لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەكان دەوام ئاساییدەبێت و سەرجەم مامەڵەی هاوڵاتییان راییدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین هەر جۆرە مامەڵەیەكی هەبێت لە هەر جێگایەكی بەڕێوەبەرایەتیمان كارەكانی بۆ جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ژنانی سوریا: دەبێت سورییەکان بڕیار لە ئایندەی خۆیان بدەن

بابەتی دواتر

لە گەرمیان منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share