كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای شارەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و، لە ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و پلەی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە گەرمیان دەبێت بە 17 پلەی سیلیزی و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 1- پلەی سیلیزی.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی نمەباران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای هەرێم.
پلەی گەرمیش بەزدەبێتەوە بە (2-1) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.