هەردوو گەورە کۆمپانیای ژاپۆنی بواری بەرهەمهێننای ئۆتۆمبێل نیسان و هۆندا ئاماژەیان بەوەدا، کە هەوڵ هەیە بۆ یەکگرتنی هەردوو کۆمپانییاکە لە پرۆژەیەکی هاوبەشدا.
میدیا جیهانییەکان رایانگەیاندوە، گفتووگۆی بەردەوام بوونی هەیە، لە نێوان هەردوو کۆمپانیای ناسراوی بواری بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە ئۆتۆمبێل “نیسیان و هۆندا” لەپرۆژەیەکی هاوبەشدا پێکەوە کاربکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرانی هەردوو کۆمپانییاکە ئاماژەیان بەوەدابوو کە لەپرۆژەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی یاخود بەرهەمهێنانی پاتریدا کاربکەن.