زمانی کوردی چۆن لە جەنگی کوەیتدا بەکاربرا؟

دوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن سوپای رژێمی پێشووی عێراق و بڕیاری هاوپەیمانان بۆ راگرتنی داگیرکارییەکە، سوپای رژێمی پێشوو بەهۆی نەبوونی ئازووقە و کێشەی گاز لە فەیلەقی تانک و زرێپۆشەکان لە کۆتاییەکانی 1991 بڕیاری پاشەکشەکردن لە کوەیت دەرچوو.

لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، عەلی غێدان، فەرماندەی هێزەکانی پیادە لە سوپای پێشووی عێراق ئەوەی درکاند کە زمانی کوردی زمانی نهێنی جەنگی کوەیت بووە و لەلایەن بەرپرسانی جەنگەوە بەکاربرا بۆ ئەوەی نهێنییەکان ئاشکرانەبێت.

لەو چەند مانگەشدا لەپێناو ئەوەی تاکتیکە سەربازییەکانی سوپا بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان و کوەیت ئاشکرانەبێت، هەریەکە لە سوڵتان هاشم، وەزیری بەرگریی عێراق و لیوا روکن بارق حاجی حەنتە، فەرماندەی گشتیی ئۆپەڕاسیۆنەکانی فەیلەقی پیادەی سوپای عێراق زمانی کوردیان وەک زمانی جەنگ دیاریکرد.

سەرەرای ئەوەی بارق حاجی حەنتە، فەرماندەی گشتی و سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنەکانی شاڵاوی ئەنفال بوو بەڵام سەدام حسێن بە تۆمەتی هەڵهاتن لە جەنگی کەنداو لەگەڵ پێنج گەورە فەرماندەی دیکەدا لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ عێراق لەسێدارەدران.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا

بابەتی دواتر

لەبارەی دابەشکردنی زەوییەوە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی داواکاریی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕوویدا

تەقینەوەیەك لە ناحیەی قادسیە لە بەغداد ڕوویدا كە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی باڵیۆزخانەی ئوسترالیای لە بەغداد كردووەتە ئامانج. میدیاكانی عێراق…
Total
0
Share