شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

وتیشی، “پێشبینیدەكرێت لە 20 بۆ 21 ی ئەم مانگە تاوەكو كۆتایی بەردەوامبێت كە سەرەتای هەفتە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی شەپۆلێكی دابارینەوە كەسەرچاوەی سەرەكیی دەریای سوورە”.

باسی لەوەش كردووە، ئەم شەپۆلە زۆرترین كاریگەریی لەسەر گەرمیان و سنووری پارێزگاكانی هەڵەبجە و كەركوك و سلێمانی دەبێت بەكاریگەریی مامناوەند دواتر ئیدارەی راپەڕین و كۆیە و باشووری سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچەكانی بادینان بە كاریگەريی لاوازدەبێت.

دەشڵێت، “ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و هەولێر هەیە بەڕێژەی كەم بۆ مامناوەند”.

بابەتی پێشتر

دواین زانیارییەکان لەسەر دامەزرانی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

هاوڵاتییان لەبارەی بەشەئاردەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share