بەپێی ئامارەكانی سەرژمێری 649 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە هەرێم چۆڵن

كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشینانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی ئامارەكانی سەرژمێریی عێراق كە لە كۆتایی مانگی رابردوو ئەنجام درا، نیو ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون لە هەرێم زیادەیە.

لە راگەیەندراوەكەی كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشینانی كوردستاندا هاتووە، لە داتاكانی سەرژمێری لە هەرێم چەند ئامارێك بەدەستهاتوون جێگای گومان و سەرسووڕمانن. بەپێی داتاكانی سەرژمێری نەك قەیرانی نیشتەجێبوون بوونی نییە لە هەرێم، بەڵكو نزیكەی نیو ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون لە ژمارەی خێزانەكان زیاترن و چۆڵن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە هەرچوار پارێزگاكەی هەرێم دوو ملیۆن و 28 هەزار و 937 یەكەی نیشتەجێبوون تۆماركراون لە هەمانكاتدا ژمارەی خێزانەكان لە هەرێم یەك ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزانە و بەو پێیە 649 هەزار و 774 یەكە زیاترە لە ژمارەی خێزانەكان.

دەشڵێت، “بە لەبەرچاو گرتنی بوونی نزیكەی 150 هەزار بینای حكومی و بازرگانی و كارگە و كۆگا و سەربازگە هێشتا نیو ملیۆن یەكە لە ژمارەی خێزانەكانی هەرێم زیاترە”.

بابەتی پێشتر

كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان راگەیەندرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق: مووچەی مانگەکانی 10 و 11 مان رەوانەی هەرێم کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتی زانستیی خوێندنگەکان راگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، ئەنجامدانی گەشتی زانستی و سیمیناری ناوەندەکانی خوێندن…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share