بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین توانیان دەستبەسەر دوو دەبەی (35)لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری (ئەسید) بگرن.
شەوی 17ی12 لەسەر بوونی زانیاری هەواڵگریی پێشوەخت و لەئەنجامی بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە ناحیەی (ژاراوە) دوای روبەڕووبونەوەی چەکداری دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر دوو دەبەی (35) لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری (ئەسید) تۆمەتباران بەنیازبوون ماددەکان بگوازنەوە بۆ هەولێر.
لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (25) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.