راگەیەندراوێکی بەپەلە لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ

هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و هەوڵدەدەن ئاگربەست بۆ درێژەدان بە پیلانەکانیان بقۆزنەوە.

لە راگەیەندراوێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دا هاتووە، لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، هێزەکانی تورکیا شەوی رابردوو چەندین هێرشیان لە دەوروبەری کۆبانێ و بەنداوی تشرین و عەین عیسا ئەنجامداوە.

ئاشکراشیکرد، لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە سێ میحوەرەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەنداوی تشرین بۆردومانکراوە و لەلایەن شەڕکەرانی ئەنجومەنی سەربازیی منبجەوە بە توندی وەڵامدرانەوە و هەڵاتن، جگە لەوەش لە کاتەکانی دواتردا لە چەندین شوێنی جیاوازی دیکەی ناوچەکەوە هێرشیان ئەنجامداوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە، تورکیا پابەندنەبووە بە ئاگربەستەوە، بەڵکو هەوڵدەدات وەک دەرفەت بیقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدای هێرش و پەلامارەکانیان، ئەوان بەدوای داگیرکردنی ناوچەکە و ئاوارەبوونی هاوڵاتییەکانیەوەن.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

پیاوێک دوای 50 ساڵ کتێبێک دەگەڕێنێتەوە و کتێبخانەکەش وەری ناگرێتەوە

بابەتی دواتر

ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share