سەعدی پیرە: یەکێتی پێشینەی ئەوەی نییە کە پیاوانی رژێم بحەوێنێتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە رەتیکردەوە، ماهر ئەسەد لە رێگای یەکێتییەوە هاتبێتە هەرێمی کوردستان و جەختیکردەوە، حزبەکەی پێشینەی لەخۆگرتنی پیاوانی رژێمی نییە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەکێتی پێشینەی ئەوەی نییە کە پیاوانی رژێم بحەوێنێتەوە، لە هەرێمی کوردستان شتی وا هەبووە بەڵام لای یەکێتی نەخێر.

وتیشی، ماهر ئەسەد ئیشی بە یەکێتی نەبووە، و نەهاتووەتە هەرێم بەڵام گریمان هاتبێت دوو رێگا هەیە یەکەمیان ئەگەر لە سنووری سیمێلکاوە هاتبێتە هەرێم دەبێت برادەرانی دهۆک رێگایان پێدابێت، دووەم ئەگەر لە ئەلبوکەمال رێگایان پێدابێت ئەوا عێراقییەکان رێگایان پێدابێت


;

بابەتی پێشتر

نرخی دراوە بیانییەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهات

بابەتی دواتر

ئامارەکانی کۆچ لە ئەمساڵدا ئاشکراکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share