هاوڵاتییەک دوای چوار رۆژ لە ونبوونی دۆزرایەوە

هاوڵاتییەکی بەتەمەنی دانیشتووی سنووری سۆران دوای چوار رۆژ لە ونبوونی توانرا بە زیندوویی بدۆزرێتەوە.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چوار رۆژ لەمەوبەر ئاگادارکراینەوە کە هاوڵاتییەکی بەتەمەن بە ناوی سەڵاحەدین سەعید بەهۆی دروستبوونی هەندێک نیگەرانی لە منداڵ و کەسوکارەکەی لەماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی ونبوونەکەیەوە تیمەکانمان بەردەوامبووین لە گەڕان بەدوای ئەو هاوڵاتییەدا، تا دواجار توانرا بدۆزرێتەوە و بە زیندوویی بگەڕێندرێتەوە ناو کەسوکارەکەی.

ئاشکراشیکرد، ئەو هاوڵاتییە دوو رۆژ لە کێوی فەقیان و مەلەکان خۆی پەناداوە، دواتر خۆی رادەستی ئەو کوردانەی رۆژهەڵات کردووە کە لەو ناوچەیە کەمپیان هەیە، ئەوانیش ئێمەیان ئاگادارکردەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی هەرێم: پێداگری لە گرنگی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەین

بابەتی دواتر

بەهاری عەرەبی ئەو شۆڕشەی بەر لە 14 ساڵ بە درووشمی "گەل دەیەوێت سیسم بڕوخێت" دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share