سەرۆکی هەرێم: پێداگری لە گرنگی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەمەراسیمی رۆژی ئاڵای کوردستاندا رایگەیاند “ئاڵای کوردستان لەپێناو ئامانجێکی نیشتیمانی یەکمان دەخات”.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمەراسیمێکی تایبەت بە رۆژی ئاڵای کوردستاندا رایگەیاند “ئەمساڵ لەدۆخێکی هەستیاری ناوچەکەدا یادی ئەم بۆنەیە دەکەینەوە، ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموو لایەکمانە کاربکەین بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ولاتەکەمان”.

وتیشی “پێداگری لە گرنگی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین”

ئاماژەی بەوەشدا، با پێکەوە کار بۆ پاراستنی ئاشتی هەرێمەکەمان بکەین و ببینە نموونەی هیوا لە ناوچەکەدا.

لەکۆتاییدا رایگەیاند “گەلی کورد هەمیشە نموونەی پیکەوەژیان و ئاشتی بووە لە ناوچەکەدا، وە هەوڵدان بۆ  گیانی پێکەوەیی لایەنەکان هێز و کلیلی بەدەستهێنانی سەقامگیرییە”.

 

 

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری دەربارەی نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەک دوای چوار رۆژ لە ونبوونی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share