بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئاڵای کوردستان هێمای خەبات و خۆڕاگریی گەلەکەمانە لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیدا
لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئاڵای کوردستان هێمای خەبات و خۆڕاگریی گەلەکەمانە لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیدا، لەپێناو شەکانەوە و شکۆداریی ئەم ئاڵایەدا خەباتی بێوچانمان کردووە و قوربانیی زۆرمان داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەموومان بە یەک خەون و یەک ئامانجی هاوبەشەوە، بە قبووڵکردنی جیاوازییەکان و دوور لە بەرژەوەندیی حزبییەوە ئەو مێژووە پڕ لە قوربانیدانە لەیادنەکەین و کار بۆ کوردستانێکی بەهێزتر بکەین، داهاتوویەکی گەشتر بونیادبنێین و ژیانێکی سەقامگیرتر لەژێر سایەی ئاڵاکەماندا بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین.