ڤۆڵۆدیمیر زلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، داواکارییەکی بەپەلە ئاراستەی ئەو هاوڵاتییە ئۆکرانییانە دەکات کە لە ئەڵمانیادا نیشتەجێبوون.
ڤۆڵۆدیمیر زلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند “ئەو هاوڵاتییانەی ئۆکرانیا کە لەوڵاتی ئەڵمانیادا نیشتەجێبوون و دەرفەتی کارییان دەستناکەوێت، داوادەکەم بگەڕێنەوە بۆ ئۆکرانیا و لەپێشەسازی بەرهەمهێنانی چەکدا کاربکەن”.
هاوکات، بوونی ژمارەیەکی بەرچاو هاوڵاتی ئۆکرانی لەوڵاتە ئەوروپییەکاندا بەگشتی و لە ئەڵمانیا بەتایبەتی، وایکردووە کە زۆرینەیان کێشەی دەستنەکەوتنی هەلی کارییان بۆ بڕەخسێت.
هەربۆیە، حکومەتی ئۆکرانیا لەڕێگەی پلانێکی تایبەتەوە دەیەوێت هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بگەرێنێتەوە بۆ ئۆکرانیا و سوود لە توانا مرۆییەکانییان ببینێت، بەتایبەت لەپیشەسازی سەربازی و بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنیدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، زیاتر لە شەش ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانی رویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، لەنێویشیاندا وڵاتی ئەڵمانیا کە زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆکرانی لەوڵاتەکەدا نیشتەجێن.