پۆلیسی پۆڵەندا 29 کۆچبەری کورد و عێراقی دەستگیرکرد

پۆلیسی پۆڵەندا ڕایگەیاند، لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی سنورەکان، ئۆتۆمبێلێکیان پشکنیووە، کە 29 کۆچبەری عێراقی تێدا بووە و بەهاوکاری کەسێکی ئۆکرانی پلانیان هەبووە بگەنە ئەوروپا.

بەپێی وتەی پۆلیس ئەو کۆچبەرانە زۆر هیلاک و برسی بوون و دۆخی تەندروستیان نزیک بووە لە خراپەوە، بەڵام هاوکاری کراون و خواردن و ئاوی پێویستیان پێدراوە.

پۆلیسی پۆڵەندا دەڵێت، ئەو عێراقیانە ویستویانە بەهاوکاری کەسێکی ئۆکرانی سنورەکان تێپەڕێنن، بۆیە ئەو کەسە ئۆکرانییەش بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکراوە.

سەرەڕای مانەوەی کۆچبەرانی کورد و عێراقی لە سنورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، لەناو پۆڵەنداش چەندین کورد هەن، کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و زیندانیکراون، یان لەناو کامپدا دانراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشەی خواردنی خانەکانی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچووان چارەسەرکراوە؟

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لە کێشەکانی ئەو کۆمپانیایەی خواردنی خانەکانی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچووان و چاکسازییەکانی دابیندەکرد…
Total
0
Share