مەهدی عەلاق، راوێژکاری سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان، وادەی دیاریکراوی تەواوکردنی داتای وردی سەرژمێری دانیشتووانی راگەیاند و وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکەی ئاشکراکرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامی سەرەتایی سەرژمێریی دانیشتووان لەدوای 48 کاتژمێر لە تەواوبوونی قۆناغی سێیەم رادەگەیەندرێت.
باسی لەوەشکردووە، رۆژی 14ی ئەم مانگە وەک وادەی بڕیارلێدراو بۆ کۆتاییهاتنی تۆمارکردنی وردەکارییەکان خێزان و ئەندامەکانی خێزان دەستنیشانکراوە.