گەرمیان.. “هاوڵاتییەک بەهۆی قەرزارییەوە خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا”

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكردووە، لە گەڕەكێكی شاری كەلار “بەهۆی قەرزاری”یەوە هاوڵاتییەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم، لە گەڕەکی شارەوانیی دووی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتییەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو”.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بە وتەی کەسوکاری ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ف.ح.ح) لەدایکبووی ساڵی 1985 و خێزاندارە و بەهۆی کێشەی دارایی و قەرزارییەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە”.

لە ئێستادا تەرمی قوربانییەكە بە مەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە، پۆلیس لەسەر چۆنیەتی و هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، وەك پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی پێكردووە.

بابەتی پێشتر

سەركردایەتییەكی یەكێتی: پرۆژەی ناناوەندێتیی بەڕێوبردن و دارایی تایبەتە بە سەرجەم پارێزگاكان

بابەتی دواتر

شۆفێرانی مەرزی پشتە مانیان گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share