وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تەندروستیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە دوورن لە راستییەوە و نێچیرڤان بارزانی بەشێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی خۆی جێبەجێدەكات.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە چەند پێگەیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەكیان دەربارەی تەندروستیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە و لێرەوە رایدەگەیەنین ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.
دەشڵێت، “نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی خۆی جێبەجێدەكات”.