کۆشکی سپی: لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی ئێمەدایە کە سوریا سەقامگیربێت

رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رایگەیاند، لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیدایە “سوریا سەقامگیربێت”.

جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەماندایە سوریا سەقامگیربێت.

باس لەوەش دەکات، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانییەوە ئاگاداری سوریا دەبێت.

وتیشی، ئێستا گروپه کانی ئۆپۆزسیۆن له سوریا زۆرن و ده بێت چاودێریی ئەو دۆخە بکرێت لە کۆتاییشدا گەلی سوریا بڕیاردەدەن داهاتوویان چۆن بێت.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

جەبار گۆران: لە عێراق كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە بری دۆلار كراوە بە دینار و لە هەرێم جێبەجێنەكراوە

بابەتی دواتر

میدیای رەسمیی یەكێتی: كەناڵەكەی سەر بە پاراستنی پارتی شەكری شكاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share