ئاسایشی سلێمانی: تیرۆرستێک دەستگیرکرا

تیرۆریستێکی شانەی راگەیاندنی داعش دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش-سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شەوی 22ی تشرینی دووەمی 2024 لە ئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی ناسنامە و شوێنی توانرا تیرۆریستێکی شانەی راگەیاندنی داعش لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەگەڵ سەرهەڵدانی گروپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق (غازی سەعود محەمەد مەدفع) پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و چەند خولێکی شەرعی و سەربازی بینیوە و دواتر وەک چەکداری ئەو گروپە تیرۆریستییە لە یەکێک لە بازگەکانی داعش بووە، دوای لەناوچوونی داعش لە عێراق رووی لە وڵاتی سوریا کردووە و لە ساڵی 2017 گەڕاوەتەوە وڵاتی عێراق و لەهەرێمی کوردستان لەناوچەی شوان نیشتەجێ بووە و شوانی کردووە و پاشان بەمەبەستی کارکردن چووەتە قەزای بازیان، جارێکی تر وەک ئەندامی شانەی راگەیاندن بەیعەت بە داعش دەدات.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو تیرۆریستە بەمەبەستی دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان چەند گرتە ڤیدیۆییەکی بارەگا سەربازییەکانی حکومەتی عێراق و قەزای چەمچەماڵی تۆمارکردووە بەناوی ویلایەتی سلێمانی و کەرکوک ناوی بردوون و لەتۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاویکردووەتەوە، دوای لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونی تیمە تەکنیکی و سەربازییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا، ئێستا تۆمەتبار بەماددەی دووی تیرۆر راگیراوە و رووبەرووی یاسا کراوەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

جەبار گۆران: لە عێراق كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە بری دۆلار كراوە بە دینار و لە هەرێم جێبەجێنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی و لە ڕێگای كارتێكەوە دابەشدەكرێت و…
Total
0
Share