سەرۆك وەزیرانی كاتیی سوریا كێیە؟

لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا كە لەنێوان ‌بەرپرسانی سوریا و سەرۆك وەزیرانی پێشوو، و ‏سەرۆكی گروپە چەكدارەكان بەرێوەچوو، بڕیاردرا بە دانانی محەمەد بەشیر بۆ ‏پۆستی سەرۆك وەزیرانی سوریا بە شێوەیەكی كاتی.‏

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پاراستنی ئارامیی ناوچەكە و پاراستنی ‏دامودەزگاكانی دەوڵەت كراوەتەوە و هەروەها، محەمەد بەشیر، وەك ‏سەرۆك وەزیرانی كاتیی سوریا راسپێردراوە تاوەكو تێپەڕاندنی بارودۆخی وڵاتەكە و ‏دانانی سەرۆك وەزیرانێكی دیكە.‏

محەمەد بەشیر لەدایكبووی ساڵی ‌‎1983‎یە، دوو بەكالۆریۆسی زانستی هەیە، ‏یەكەمیان لە بواری ئەندازیاری كارەبادا هەیە لە زانكۆی حەلەب و دووەمیشیان، لە ‏بواری زانستە ئیسلامییەكاندایە كە لە ماوەی رابردووشدا، ناوبراو وەزیری گەشەپێدان و ‏كاروباری مرۆیی بووە لە پارێزگای ئێدلب.‏

ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند هەفتەی رابردودا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان گروپە ‏چەكدارەكانی سوریا و حكومەت روویدا و گروپە چەكدارەكان ‏كۆنتڕۆڵی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتییان كرد و رووخانی رژێمی ئەسەدییان ‏راگەیاند، لەئێستاشدا لە هەوڵی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتن لە وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

عەبدولواحید محەمەد: زیاتر لە هەفتەیەكە مووچە نێردراوە و دابەشناكرێت

بابەتی دواتر

نرخی مریشك دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share