شاڵاو هیدایەت: لە ئەمشەوەوە بەفر و باران دەبارێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، شەپۆلێكی بارانبارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە و لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت و شەپۆلەكە سنووری پارێزگای هەولێر و سنووری كۆیە و تەواوی ئیدارەی راپەڕین و سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و زۆرینەی گەرمیان دەگرێتەوە و ئەگەر هەیە لە سنووری دهۆكیش هەندێك شوێنی كەم بڕێكی كەم باران ببارێت و خێرایی با هەندێك كات زیاددەكات و لە هەندێك ناوچەش ئەگەری روودانی هەورەبروسكە هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كاریگەری ئەم شەپۆلە تا كاتەكانی بەیانی دەبێت و دواتر كاریگەریی تەواو لاوازدەبێت و بەرەو كۆتایی دەڕوات و بارانەكە بە زۆریی رێژەكەی لە نێوان كەم بۆ مام ناوەندە و لە هەندێك ناوچەش ئەگەری بارانی باش هەیە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و بەشێكی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان ئەگەری بارینی بەفر هەیە.

بابەتی پێشتر

ئەو شارانەی سوریا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکاندان

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سوریاوە کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share