ئەو شارانەی سوریا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکاندان

سەرەڕای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ 8ی 12ی 2024 بە رەسمیی رژێمی سوریا روخا و کۆتایی پێهات، بەڵام مێژووی تێکچوونی دۆخی سوریا مێژوویەکی درێژی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 13 ساڵ.

لەماوەی ئەو 13 ساڵەدا چەندین جار گۆڕانکاریی هێز لە سوریا روویاداوە لە رووی قەبارە و ژمارە و سنوورەوە، بەردەوام لە گۆڕانکاریدا بووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە، هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای دەستپێکی شۆڕشی سوریاوە و لە ساڵی 2012وە بەشدارییان کردووە لە رزگارکردنی ناوچەکانی باکووری سوریا.

هەر زوو توانیان هەر سێ کانتۆنی کۆبانێ، جەزیرە، عەفرین رزگاربکەن و سیستمێکی نویی خۆبەڕێوەبەری تێداجێگیربکەن.

دوای ماوەیەک، ئەم سێ کانتۆنەی کورد لە باکووری سوریا، رووبەڕووی هێرشی توندی تورکیا و رێخراوی تیرۆریستی داعــ.ـش بووەوە، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ناوچەکان هەبوو، بووە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان.

دوای جەنگی قورس لەگەڵ داعش و زاڵبوون بەسەر هێزەکەدا لە ناوچەکانی سوریا لە ساڵی 2018دا کانتۆنی عەفرین کەوتە ژێر هێرشی گرووپەکانی سەر بە تورکیا و داگیرکرا.

پاش ئەو ساڵە تاوەکو چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، نەخشەکە بە شێوەیەکی تاڕادەیەک نەگۆڕ یاخود دەکرێت بووترێت بە گۆڕانکاری کەمەوە مایەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دوای کشانەوەی سوپای سوریا لە هەندێک ناوچە و درووستبوونی بۆشایی ئەمنی، لە پێناو ئەوەی نەبێتە مۆڵگە بۆ گرووپە لە یاسا دەرچووەکان، هێزەکانی سوریای دیموکرات چوونە ئەو ناوچانە و بە گوێرەی هەندێک ئاماری ناڕەسمی ئەمرۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنترۆڵیان بەسەر 40%ی خاکی سوریادا هەیە.

لەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان لە ئێستا، ناوچەکانی، قامیشلی، رەقە، منبج، دێرەزورر، کۆبانێ، حەسەکە و ئەلتەبقە، ئەم ناوچانە هەموویان لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرتاتیکدان کە لەلایەن کوردەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

بابەتی پێشتر

بایدن: هێزەکانمان لە سووریا دەمێننەوە

بابەتی دواتر

شاڵاو هیدایەت: لە ئەمشەوەوە بەفر و باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share