پاشای سعودیە رەوانەی نەخۆشخانە کرا

دادگای شاهانەی سعودیە رایگەیاند، سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز، پاشای وڵاتەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەی پسپۆڕی مەلیک فەیسەڵ لە شاری جددە کرا.

ئەو دادگایە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری رەوانەکردنی شا سەلمان بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی رۆتینی ساڵانە بووە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ ماوەتەوە.

شا سەلمان تەمەنی 89 ساڵە و لە 31ی کانونی یەکەمی ساڵی 1935 لەدایکبووە، بەگوێرەی دادگای شاهانەی سعودیە، پاشای وڵاتەکەیان ناوبەناو سەردانی نەخۆشخانە دەکات بۆ ئەوەی هەندێک پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوە مەدەنی و رۆشنبیرییەکان: ئەوەی لە حەلەب روودەدات هەوڵێکە بۆ شکاندنی کەرامەتی مرۆڤی کورد

رێکخراوە مەدەنی و رۆشنبیرییەکانی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بە دروشمی “هاوارێک بۆ ویژدانی جیهان و پاراستنی شکۆی نەتەوەیی…
Total
0
Share