جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رژێمی ئەسەد کە رژێمێکی تاوانکاربوو کۆتایی پێهات، قۆناغێکی نوێ لە سوریا سەریهەڵداوە و ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانی کاردەکات.
بایدن رایگەیاند، دەرفەتێکی مێژوویی هەیە بۆ دوارۆژێکی باشتر بۆ سوریا و داواش لە ئۆپۆزسیۆن دەکەم، سەروەریی یاسا و پێکهاتەکان بپارێزن.
راشیگەیاند هێزەکانمان لە سوریا دەمێننەوە بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لەوەی گروپە چەکدارە مەترسیدارەکان سەرهەڵنادەنەوە لە ناوچەکە.
باسی لەوەشکرد، پشتیوانیی دراوسێکانی سوریا دەکەن لە ئوردن و لوبنان و عێراق و ئیسرائیل.