عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆخی سوریاوە راگەیاند

حکومەتی عێراق لە رێگەی بەیاننامەیەکی رەمسییەوە هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دۆخی سوریا ئاشکراکرد و رایگەیاند، پێویست رێز لە ویستی ئازاد بۆ هەموو سورییەکان بگیرێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ دواین بەرەوپێشچوونەکانی دۆخی سوریا دەکەن و بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان لەپێناو هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی و بەرژەوەندیی گشتیی گەلی سوریا.

وتەبێژەکەی حکومەت وتیشی، عێراق جەخت لەسەر پێویستیی رێزگرتن لە ئیرادەی ئازادی هەموو سوورییەکان دەکاتەوە، جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئاسایشی سوریا و یەکپارچەیی خاکەکەی و پاراستنی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە گرنگییەکی زۆری هەیە، نەک تەنها بۆ عێراق، بەڵکو پەویوەندیدارە بە هەموو ناوچەکەوە.

روونیشیکردەوە، پشتیوانیی هیچ لایەنێک بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی دیکە ناکەن، بەو پێیەی دەستێوەردان لە دۆخی سوریا پاڵدەنێتە ناو ململانێ و دابەشبوونی زیاترەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی خێزان و ژنان ئەركی هەموو لایەكمانە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share