کەمێک پێش ئێستا، باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق چۆڵکرا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشقی پایتەختی سوریا چۆڵکرا.
لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی زیادبوونی گرژییە سەربازییەکانەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد بگەڕێنەوە.
ئەمڕۆ 8ی کانوونی یەکەمی 2024، دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا کۆتاییپێهات و قۆناغێکی نوێ لەو وڵاتە دەستیپێکرد.