کۆشکی سپیی ئەمریکا: سەرۆک بایدن و تیمەکەی لە نزیکەوە چاودێریی سوریا دەکەن

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، “سەرۆک بایدن و تیمەکەی لە نزیکەوە چاودێریی رووداوەکانی سوریا دەکەن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە شون سافیت، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” رایگەیاند، “سەرۆک بایدن و تیمەکەی لە نزیکەوە چاودێریی رووداوەکانی سوریا دەکەن و بەردەوام لە پەیوەندیدان”.

ئەوە لەکاتێکدایە، هەڵاتنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا راگەیەندرا و ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، سەردەمێکی نوێ لە سوریا دەستیپێکرد.

هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا رایان گەیاند، دەسەڵاتی ئەسەد کۆتاییهاتووە و داوایان لە ئاوارەکان کرد بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

محەمەد جەلالی، سەرۆک وەزیرانی سوریا ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی دامەزراوەکان بە هەر سەرکردایەتییەک دەربڕی کە گەلی سوریا هەڵیبژێرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

كۆتایی رژێمی ئەسەد.. دەسەڵات لەژێر سەرپەرشتیی سەرۆك وەزیراندا دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی چۆڵکردنی دێرەزورەوە روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share