بەریتانیا سەربازێكی بە پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی تۆمەتباردەكات

پۆلیسی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، تۆمەتی پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی رووبەڕووی سەربازێكی بەریتانی كردووەتەوە.

پۆلیسی بەریتانیا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تۆمەتبار دانیێل عەبید خلێف (21 ساڵ)ە لە ناوچەی بیكۆنساید-ی شاری ستافۆرد-ی بەریتانی، كە یەكێك لە كارمەندانی سوپای بەریتانی.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سەربازەكە تۆمەتباركراوە بەوەی هەوڵیداوە “زانیاری كۆبكاتەوە كە سوودبەخش بێت بۆ ئەنجامدان و رێكخستنی كارێكی تیرۆرستی”.

لەكاتێكی دواتردا تۆمەتبار پێكهاتەیەكی گومانلێكراوی لە شوێنێكی گشتیدا جێهێشتووە، “بەمەبەستی سەرنجڕاكێشان بەوەی دەتەقێتەوە یان ئاگری لێبەرزدەبێتەوە، دواتریش زیانی ماددی دەخاتەوە یان دەبێتەهۆی زیانی گیانی”.

پۆلیس رایگەیاند، خلێف لەئێستادا دەستبەسەرە و پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ رووبەڕووی دادگا بكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا: لە یەک مانگدا زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە وڵاتەکەمان

داتاکانی وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی سەردانکەرانی بیانی کە لە مانگی کانوونی دووەمدا سەردانی وڵاتەکەیان کردووە، دوو…
Total
0
Share