لە بەشەناوخۆییەكی هەولێر ئاگر كەوتەوە

كەمێك پێش ئێستا لە بەشەناوخۆییەكی هەولێر ئاگر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە بەشە ناوخۆییەكی خوێندكاران لە كەسنەزان كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

وتیشی، ” تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و چەند كەسێك گیریانخواردبوو و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد و رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بابەتی پێشتر

گوڵاڵە سدیق: ئەگەر تەوتین بكرایە ئەو 761 ملیار دینارە دەخرایە سەر هەژماری بانكیی مووچەخۆران

بابەتی دواتر

چارەسەری كێشەی مووچە بۆ مانگی 10 راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share